ژنە سورییەكانی ناو كەمپی هۆل ئازاد دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس:
ئیدارەی خۆسەری لەرۆژئاوای كوردستان بەنیازە، ژنە سورییەكانی ناو كەمپی هۆڵ ئازاد بكات‌و بیانگەڕێنێتەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان.

ریاز دەرار، سەرۆكی هاوبەشی ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات، ژنە سورییەكان كەمپی هۆل بەجێدەهێڵن و تەنیا بیانییەكان دەمێننەوە.

ریاز راشیگەیاند، ئەو ژنانە هاوسەری چەكدارانی داعش بوون‌و پێویست بەمانەوەیان ناكات‌و دەبێت بچنەوە ناوچەكانی خۆیان، چونكە ئەو ژنانە كەسوكاریان هەیەو دەتوانن پەیوەندی بەخێزانەكانیانەوە بكەن.

هێشتا هیچ بەروارێك بۆ دەستپێكردنی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە دیاری نەكراوە، كە ئیدارەی خۆسەر داویەتی‌و ئەو بەرپرسەش روونكردنەوەی زیاتری لەبارەوە نەدا.

كەمپی هۆڵ دەكەوێتە پارێزگای حەسەكە، زیاتر لە 64 هەزار كەسی تێدایە، كە 24 هەزار و 300 یان خەڵكی سوریان، لە كاتی شەڕ دژی داعش دەستگیركراون.

هەروەها عێراقییەكان زۆرینەی خەڵكی بیانی ناو كەمپەكە پێكدەهێنن، هەزاران خێزانی چەكدارانی داعشیش لەزیاتر لە 50 وڵات لەكەمپەكە نیشتەجێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا