لە زاخۆ رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و دوو تۆمەتباردا دروست بوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی ئەمڕۆ كاتێك هێزەكانی ئاسایش لە زاخۆ ویستیان دوو تۆمەتبار دەسگیربكەن، شەڕە تەقە لە نێوانیاندا دروستبوو و لە ئەنجامدا یەكێك لە تۆمەتبارەكان كوژرا و ئەوەی دیكە برینداربوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7_12_2022، دوای ئەوەی فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیركردنی ئەو دوو كەسە هەبووە، هێزەكانی پۆلیس ویستوویانە دەستگیریان بكەن، ئەوەش بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

رووداوەكە لە گەڕەكی تلكەبەری زاخۆ روویداوە كاتێك هێزە ئەمنییەكان چونەتە ئەو شوێنە بە مەبەستی دەستگیركردنی دوو كەسەكە، بەڵام ئەوان رەتیانكردووەتەوە خۆیان رادەستبكەن و رووبەڕووبوونەوە لە نێوانیان دروستبووە.

لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕەكە، یەكێك لە تۆمەتبارەكان كوژراوە و ئەوی دیكەش برینداربووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا