سەرۆكایەتییەكانی عێراق كێشەكانی هەرێم و ناوەند تاوتوێ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكایەتییەكانی عێراق كۆبوونەوە و چەند پرسێكی تایبەت بە بارودۆخی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و ناوەند و گرنگی تێپەڕاندنی بودجەیان تاوتوێكرد.

رۆژی سێشەممە 12ی كانونی دووەم، سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی حكومەت و سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كۆبوونەوەو گفتوگۆیان كرد دەربارەی گرنگی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند و بەهێزكردنی ئاسایشی ناوخۆ و رێگرتن لە كاری نایاسایی.

كۆبوونەوەكە جەختی كردەوە، لەسەر گرنگی پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

ئەم كۆبوونەوەیە لەكاتێكدایە پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی گفتوگۆكردن و خوێندنەوەی دووەمە لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا