سندوقە ڕەشەکەی سەدام حسێن کۆچی دواییکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حاتم حەمدان عەزاوی، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی عێراق لە سەردەمی سەرۆکایەتی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق لە تەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

لەوبارەیەوە ڕەغد، کچی سەدام حسێن لە تویتەری خۆی ڕایگەیاند، “کۆچی حاتم حەمدان عەزاوی، مامی ئازیزم، هاوڕێگای باوکم سەدام حسێنتان پێڕادەگەیەنم”.

لە تویتەکەیدا ڕەغد پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەبیحە عەزاوی هاوسەری حاتم عەزاوی کرد.

جێی بیرهێنانەوەیە، حاتم عەزاوی لە ساڵی 1935 لەدایکبووە و دەرچووی کۆلێژی یاسا بوو لە زانکۆی بەغدا.

پێشتر لە سەردەمی سەرۆکایەتی سەدام حسێندا کاری لە وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا کردووە و دواتریش وەک ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆمار دامەزراوە، پاشانیش وەک سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی دەست بەکاربووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا