ئیمارات پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراق رادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، ئیمارات پێدانی ڤیزای بۆ هاوڵاتیانی ١٣ وڵات راگرت و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە.

بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئیمارات پێدانی ڤیزای بۆ هاوڵاتیانی ١٣ وڵات راگرتووە لەوانەش، ئێران، سوریا، سۆماڵ، لوبنان و عێراق.

بەپێی هەواڵەکە، ڤیزای کار و سەردانکردن تا ماوەیەکی نادیار لەلایەن ئیماراتەوە بۆ ئەو ١٣ وڵاتە راگیراوە.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک بە رۆیتەرزی راگەیاند، ئیمارات بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە پێدانی ڤیزای بە ئەفغانی و پاکستانییەکان و چەند وڵاتێکی دیکە راگرتووە.

بەڵام سەرچاوەکە باسی ناوەڕۆکی ئەو مەترسییانەی نەکردووە بەڵام ئاماژەی بەوە کرد، تا ماوەیەکی دیاریکراو ئەم راگرتنە بەردەوام دەبێت.

هەفتەی رابردوو، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان رایگەیاند، ئیمارات پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە و چەند وڵاتێکی دیکە راگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا