پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی دۆخی چەقبەستوی عێراق پێکدەهێنن

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ شەممە، حسن سەبری پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەکی حەوت کەسی پێکدەهێنن بۆ جوڵاندنی هەموو هێزە سیاسیەکان، خستەڕووی دەستپێشخەریەکانیان.

سەبری بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند،” لیژنەیەکمان لە حەوت ئەندام پێکهێناوە، بۆ گفتوگۆو دانوستان کردن لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانیتر، هەروەها خستنەڕووی دەستپێشخەرییەکانیان بۆ ئەوەی لە دیدێکی گشتیەوە گوێ لە ناوەڕۆکی هەموویان بگرین”.

ڕوونیشی کردەوە، لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەتەوە، نامەیەکیشیان ئاڕاستەی سەدر کردووە، دەیانەوێت کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەشدا، کەشەکەی ئەرێنیەو، پێویستیان بە گفتوگۆی زیاتر هەیە بۆ بەرژەوەندیە باڵاکانی وڵات.

وتیشی، گفتوگۆکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چڕتر دەبنەوە، بۆ ئەوەی چارەسەرێکی کۆتایی بدۆزرێتەوە بۆ دۆخی چەقبەستوی عێراق.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا