بەفەرمی بڕیار لەسەر قەدەغەی ھاتووچۆ لەھەرێمی کوردستان درا

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕياریدا لە کاتژمێر 12:00ی کۆتا رۆژی مانگی رەمەزان تاوەکو کاتژمێر 12:00ی سێیەم رۆژی جەژن، قەدەغەی هاتووچۆ لەتەواوی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان رادەگەیەندرێت.

ڕۆژی هەینی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا، لەپاش جەژنی ڕەمەزان و دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی تەندروستیی و ڕادەی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرگای قوتابخانە و پەیمانگاکانی وەزارەتی پەروەردە بکرێنەوە.

لەیەکێکی دیکەی بڕیارەکاندا هاتووە، یانە و کافتریا و شوێنی یارییەکان نابێت خزمەتگوزاری نێرگەلەکێشان پێشکەشبکەن و هەر شوێنێک پابەند نەبێت بۆماوەی یەک هەفتە دادەخرێت و بەبڕی پێنج ملیۆن دیناریش سزادەدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم بەیاننامەیە لە سەعات 8:00ی شەوی 1ی ئایارەوە جێبەجێ دەکرێت.

دەقی بەیاننامەکە:

No photo description available.

No photo description available.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک