بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەنفال بكەینە وانەیەك بۆ قوڵكردنەوەی گیانی یەكڕیزی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە یادی 34 ساڵەی تاوانی ئەنفالدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەركی هەموولایەكمانە دوور لە هەموو موزایەدەكی سیاسی، خزمەتی خانەوەدای سەربەرزی شەهیدان بكەین و ئەنفال بكەینە وانەیەك بۆ قووڵكردنەوەی گیانی یەكڕیزی و تەبایی لەپێناو پاراستن و بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم.

لە پەیامەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: 34 ساڵ لەمەوبەر میللەتەكەمان رووبەڕووی یەكێك لە دڕندانەترین تاوانەكانی مێژووی مرۆڤایەتی بووەوە. دوور لە هەموو بەهایەكی مرۆیی و ئەخلاقی خوشك و براكانمان بێسەروشوێنكران، سروشتی جوانی كوردستان وێرانكرا و گوندەكانمان خاپووركران. شاڵاوی بەدناوی ئەنفال هەوڵێكبوو بۆ لەناوبردنی ژیان و سڕینەوەی شوناسی ئێمە.

ئەوەشهاتووە، ئەمڕۆ كە بە خەمێكی قووڵەوە یادی ئەو برینە ساڕێژنەبووەی جەستەی نیشتمان دەكەینەوە، دروود بۆ رۆ‌حی پاكی شەهیدان دەنێرین و بە حورمەتەوە سەری رێزمان لەبەردەم خەم و چاوەڕوانی چەند ساڵەی كەسوكارە سەربەرزەكەیاندا دەنوشتێنینەوە.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەركی هەموولایەكمانە دوور لە هەموو موزایەدەكی سیاسی، خزمەتی خانەوەدای سەربەرزی شەهیدان بكەین و ئەنفال بكەینە وانەیەك بۆ قووڵكردنەوەی گیانی یەكڕیزی و تەبایی لەپێناو پاراستن و بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم.

ئەوەشخراوەتەڕوو، داوا لە حكومەتی عێراق دەكەم بە ئەركی خۆی هەستێت و وەك مافێكی یاسایی و دەستووریی قەرەبووی كەسوكاری شەهیدان بكاتەوە. دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵەكانی بۆ كۆكردنەوەی بەڵگەكان بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانی ئەنفال بەردەوامبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا