پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی هەرێم ئاگادارییەکی بۆ دەرچوانی پۆلی 12ی ئەمساڵ بڵاودەکاتەوە و تێیدا دەڵێت” ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە”.
هاوکات راشیدەگەیەنێت، وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانتان.
خوێندکاران دەتوانن بۆ به‌رچاوڕونی زیاترى ده‌رچووانی پۆلی دوانزه و ئاشنابوونیان به سیستمه‌كانی وه‌رگرتن دەتوانن سەردانی وێبسایتى رێگای زانکۆ بکەن کە پێگەیەکی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵایە بۆ پێدانی زانیاری بە تازە دەرچووانی قۆناغی 12.
خوێندکاران دەتوانن لەو پێگەیە رێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانتان، هەروەها دەتوانن سەردانى (مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکانى کوردستان) بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به سیستمه جیاوازه‌كانیەوە، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی دەرچوان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە.