دەنگدان لەسەر ھەمواری یاسای سندوقی نیشتەجێبوون بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە ھەوڵی فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگدان لەسەر ھەمواری یاسای سندوقی نیشتەجێبوونی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، کە تیایدا ھەرێمی کوردستان جیاکراوەتەوە لە پارێزگاکانی عێراق.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ھەوڵی فراکسیۆنە کوردییەکان، دەنگدان لەسەر ھەمواری یاسای سندوقی نیشتەجێبوونی عێراق دواخراوە، لەبەرئەوەی تیایدا ھەرێمی کوردستان جیاکراوەتەوە لە پارێزگاکانی عێراق و ھاوڵاتییانی ھەرێم بێبەشکراون، لە سوودەکانی یاساکە.

ھاوکات، غەریب ئەحمەد، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەکو فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، جەختیان لە گشتگیرکردنی دەستووری و یاسا عێراقییەکان کردووەتەوە بۆ ئەوەی ھەموو پارێزگاکانی عێراق بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوانن تا لە ڕۆژانی داھاتوودا ھەمواری یاساکە دەخرێتەوە ناو کارنامەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

یاسای سندوقی نیشتەجێبوونی عێراق لە ساڵی 2011 بە کۆی دەنگی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا و ئامانجی سەرەکی یاساکەش، دابینکردنی شایستە داراییەکانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونە بۆ ھاوڵاتییان، تاکو بتوانن بە قیست و بەبێ سوود شوێنی نیشتەجێبوونیان پێبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا