دژە تیرۆر: هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت بێ‌ تۆڵە تێناپەڕێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری كوردستان لەسەر هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت هاتە دەنگ و رایگەیاند، لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێكردوە كە بەچاوساغی نۆكەرانی بێگانەو سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجام درا بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێك هاوكاربووبیت رووبەڕووی سزاو یاساو ویژدانی نەتەوەكەمانی دەكەینەوەو تۆڵەی شەهیدەكانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەربڕوات.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری كوردستاندا هاتووە: ئەمڕۆ دووشەممە 18_9_2023 پاشنیوەڕۆ فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت لە سلێمانی لەلایەن داگیركەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فرۆكەی بێ فڕۆكەوان كرایە ئامانج كە بەداخەوە سێ‌ هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری كوردستان شەهیدبوون و سێ‌ پێشمەرگەی تریشمان برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ شەهیدبوونی هەڤاڵەكانمان هیوای زووچاكبوونەوەش بۆ بریندرەكانمان دەخوازین.

جەختیش دەكاتەوە، بۆ هەموولایەكیشی رووندەكەینەوە لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێكردوە كە بەچاوساغی نۆكەرانی بێگانەو سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجام درا بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێك هاوكاربووبیت رووبەڕووی سزاو یاساو ویژدانی نەتەوەكەمانی دەكەینەوەو تۆڵەی شەهیدەكانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەربڕوات.

هێمای بەوەشكردووە، بۆ رایگشتی رووندەكەینەوە لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێكۆڵینەوەكان زانیاریەكان بە شاراوەیی دەهێڵینە وەو لەداهاتوودا راستیەكان بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئاشكرادەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا