دژە تیرۆری كوردستان لەسەر هێرشە موشەكیەكەی هەولێر زانیاری نوێ ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دژەتیرۆری كوردستان ڕایدەگەیەنێت “لە نزیک گوندی براغ لە پارێزگای هەولێر سێ درۆن بەر خانووی هاونیشتمانییەک كەوتووە و درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین كەوتووەتە خوارەوە”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە ڕێگەی چەند درۆنێكەوە هێرشكرایە سەر شاری هەولێر و هێرشەكە لە نزیك گوندی براغ و بە دووری سێ‌ كیلۆمەتر لە نزیك كۆنسوڵخانە نوێیەكەی ئەمریكاوە بووە.

لەبارەی ئەو هێرشە موشەكیەوە دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26ی حوزەیرانی 2021 كاتژمێر 1:50، سێ درۆن “فڕۆكەی بێفڕۆكەوان” لە رێگەی خۆپێداكێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەك لە باخچەكانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك كۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدەن، كە دوو لەو درۆنانە دەتەقنەوە و یەكێكیان ناتەقێتەوە، خۆشبەختانە وێرای زیانی ماڵی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە”.

لەزانیاریەكانی دژەتیرۆردا هاتووە، درۆنێكیش لە چۆڵەوانییەكی چیای تارین دەكەوێتە خوارەوە و لەسەر باڵی درۆنەكانیش نزسراوە “السلام علیك یا جمال العراق، بسم لله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهرا‌و”

دژەتیرۆری كوردستان جەختدەكاتەوە كە لێكۆڵینەوەكان لەو بارەیەوە بەردەوامن و دەرئەنجامەكانی بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكرێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا