پۆڵەتیک پرێس
ئەمڕۆ شەممە ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیمارات محەمەد بن زاید ئال نەهیانی وەک سەرۆکی وڵاته‌كه هەڵبژارد.
ئەمڕۆ شەممە 14ی ئایاری 2022 ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیمارات لە ئەبوزەبی بە سەرۆکایەتی شێخ محەمەد بن ڕاشید ئال مه‌کتوم، جێگری سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، بەپێی مادەی 51ی دەستور، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، بەکۆی دەنگ هەڵبژێردراوە بە سەرۆکی ئیمارات و شوێنی خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان ده‌گرێته‌وه.
دوێنێ هەینی خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان لە تەمەنی 74 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆش وه‌زاره‌تی كاروباری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پرسه و ماته‌مینی بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ لە ئیمارات راگه‌یاند.