رێكخراوێكی نێودەوڵەتی هەوڵی دۆزینەوەی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی ڕێكخراوی كۆمسیۆنی نێودەوڵەتی ونبووان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كرد بەڵێنیاندا منداڵە ونبووەكانیانی هەڵەبجە بدۆزنەوە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات، بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبووەكان هیچ دیدار و كۆبوونەوەیەكی تایبەتیان لەدوای سەردانەكە لەگەڵ ڕێكخراوی كۆمسیۆنی نێودەوڵەتی ونبووان نەكردووە.

كامەران مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، پێشتر ڕێكخراوی كۆمسیۆنی نێودەوڵەتی سەردانی هەڵەبجەیانكردوەو دیدار و كۆبوونەوەیان لەگەڵ كردین، سەرەڕای پێدانی تەواوی زانیاریەكان لەسەرمنداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە بەڵام هیشتا هیچ هەنگاوێكی كردارییان بۆ دۆزینەوەی ئەنجام نەداوە.

وتیشی،  كێشەی سەرەكی ئەوان بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە نەبوونی ئامێری پشكنین و وەرگرتنی نمونەی خوێنە لەتاقیگەكاندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە ڕێكخراوی كۆمسیۆنی نێودەوڵەتی ونبووانیان وتووە، گرنگە لەگەڵ هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی منداڵ ونبووەكانی هەڵەبجە هەوڵی دانان و دابینكردنی ئامێری پێویست بۆ پشكنین و وەرگرتنی نمونە بخەنە بەرنامەی كارەكانیانەوە.

لەكاتی تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لە ساڵی 1988 لەسنوری هەڵەبجە 111 منداڵ لە نەخۆشخانەكانی ئێران وونبوون و بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبووەكانیش 75خێزان سكاڵایان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا