دەستەی دەستپاكی لێكۆڵینەوە لە كازمی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

دەستەی دەستپاكی عێراق، لێكۆڵینەوە لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق دەكات لەبارەی كڕینی موڵكێك لەناوچەی كەڕادە كە بەهاكەی 400 هەزار دۆلارە.

بەپێی بەڵگەنامەیەكی دەستەی دەستپاكی عێراق، كە بەرواری 19ی 2ی 2023ی لەسەرە، لێكۆڵینەوە لە فۆڕمی ئاشكراكردنی دارایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كراوەتەوە.

وەك لە بەڵگەنامەكەدا هاتووە، بەپێی بڕگەكانی یاسای دەستەی دەستپاكی و قازانجی نایاسایی، داوا لە سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كراوە تەواوی وردەكارییەكان سەبارەت بە كڕینی موڵكێك بەبڕی 400 هەزار دۆلار لە ناوچەی كەرادەی مەریەم بخاتەڕوو.

دەستەی دەستپاكی داواشی لە مستەفا كازمی كردوە، روونكردنەوەی پێویست بدات لەبارەی سەرچاوەی ئەو پارەیەی كە زەوییەكەی پێكڕدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا