پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی لە تویتێكدا لە واڵی خۆی لە تویتەر، هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئیدانە دەكات و رایگەیاندووە: ئەو تەقینەوەیەی دوێنێ لە سلێمانی ڕوویدا، ڕادەی دەستێوەردانی دەرەكی لە عیراق دووپات دەكاتەوە.
راشیگەیاند: ئێمە ئەم هێرشە ئیدانە دەكەین، بەڵام بەكارهێنانی خاكی عیراق وەك گۆڕەپانێك بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان ڕەتدەكەینەوە.
سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی دەشڵێت: داوا دەكەین ڕێوشوێنی جددی بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی شكۆ و سەروەری خاكی عیراق.