سبەی وەزیرانی دارایی و ناوخۆ بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند تەوەرێک و هەروەها وەزیرانی دارایی و ناخۆ بانگهێشت دەکرێن و چەند پرسیارێکیان ئاراستە دەکرێت.

سبەی شەممە12ی ئاب، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و میوانداری تەیف سامی، وەزیری دارایی و عەبدولئەمیر شمەری، وەزیری ناوخۆ دەکرێت و چەند پرسیارێکیان ئاراستە دەکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا، تەوەرێکی دیکەی گرنگ تاوتوێکردنی ڕەشنوسی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنامەی هەڵگری ڤیزای پاسپۆرتی دیپلۆماسیە لەنێوان عێراق و ڕوسیا و قوبرس.

هاوکات، خوێندنەوەی دووەمی ڕەشنوسی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری و تایبەت لە ڤیزای هاتنەژورەوەی نێوان حکومەتی عێراق و ڕوسیا تاوتوێ دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا