داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی بەغدای گرتە ئەستۆ

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی داعش رایگەیاند، توانیویانە بەربەستە ئەمنییەكان تێپەڕێنن و لە ناوچەی كازمییەی بەغدا تەقینەوە ئەنجام بدەن.

ئاژانسی ئەعماقی سەر بە داعش رایگەیاندووە، ئەوان ئەنجامدەری هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر ناوچەی كازمییە بوون كە بەهۆیەوە دوو كەس كوژران و ١٤كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، توانیویانە كۆبوونەوەیەكی شیعەكان بكەنە ئامانج، حكومەتی عێراقیش نەیویستووە باس لەوە بكات تەقینەوە روویداوە، بەڵكو لە بری ئەوە باسی لەوەكردووە بۆری غازی چێشتخانەیەك تەقیوەتەوە.

شەوی رابردوو، تەقینەوەیەك لە كازمییەی بەغدا روویداو شانەی ئەمنی عێراقیش رایگەیاند، رووداوەكە بەهۆی تەقینەوەی بتڵی غازی چێشتخانەیەك روویداوە و بەوهۆیەشەوە، دوو كەس كوژراون و ١٤ی دیكەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا