شێخی ئەزهەر دێتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەت بانگهێشتی دكتۆر ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر دەكرێت تاوەكو سەردانی هەرێم بكات ئەویش پێشوازی لە بانگهێشتەكە كردووە.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، لەچوارچێوەی سەردانەكەیاندا بۆ مسر، چاویان كەوت بەشێخی ئەزهەر دكتۆر ئەحمەد تەیب و بانگهێشت نامەیەكی فەرمی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستانیان گەیاندە شێخی ئەزهەر بەمەبەستی سەردانیان بۆكوردستان.

دەشڵێت، “خۆشحاڵی خۆی بە بانگهێشتنامەكەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان نیشانداوە”.

ئاماژە بەوەشدەكات لە كۆبونەوەیان لەگەڵ شێخی ئەزهەر پێزانینی سەركردایەتی هەرێمی كوردستان و مامۆستایانی ئاینیان بۆ رۆڵی میانڕەوی ئەزهەر لەگەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام گەیاندووە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، هەردولا گفتوگۆمان لەبارەی قوتابیانی هەرێمی كوردستان لەزانكۆكان و ناوەندەكانی خوێندن لەئەزهەر كردووە.

پشتیوان سادق باس لەوەدەكات، شێخی ئەزهەر باسی رۆڵی زانایان و رۆشنبیرانی كوردی لەخزمەت ئایین و موسوڵماناندا كردووەو هاوكات كوردستانی بەشوێنێكی ئارام و لانەی پێكەوەژیان وەسف كردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوشدا پاپای ڤاتیكان سەردانی عێراقی كردو دواتر هاتە هەرێم، پێشتریش دەسەڵاتدارانی عێراقی داوایانكرد شێخی ئەزهەر سەردانی عێراق بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا