ئەمریكا: بۆ راگرتنی شەڕ یارمەتی ئازەرباینجان و ئەرمینیا دەدەین

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئامادەن یارمەتی هەردوو لایەنی ئازەرباینجان و ئەرمینیا بدەن تاوەكو شەڕی نێوانیان رابگرن.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئاسایش و ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خواستی ئەمریكایەو ئامادەن لە پێناو راگرتنی شەڕدا هاوكاری ئازەرباینجان و ئەرمینیا بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، پشتیوانی لە ئاسایش و ئارامی وڵاتە هاوبەشەكانیان لە كەنداو دەكەن.

هاوكات رایگەیاند، پشتیوانی عێراق دەبن لە رووبەرووبوونەوەی میلیشیاكاندا تاوەكو ببنە بەربەست لەبەردەم هێرشەكانیان.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكی لەسەر هەرێمی قەرەباخ شەڕو پێكدادانی توند لە نێوان هەریەكە لە ئازەرباینجان و ئەرمینیا روویداوە، چەندجارێكیش بۆ راگرتنی ئەو شەڕە هەوڵی دانوستانیان دراوە، بەڵام هەوڵەكان بێ سوودبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا