پۆمپیۆ: 30 ساڵە ئێران هاوكاری قاعیدە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەروەی ئەمریكا رایگەیاند، سێ دەیەیە ئێران پەیوەندی لەگەڵ رێكخراوی قاعیدە هەبووە و هاوكاری پێشكەش كردوون.

مایك پۆمپیۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێران دەستی هەبووە لە هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەری سەر وڵاتەكەی.

وتیشی، “ئێران سێ دەیەیە پەیوەندی لەگەڵ رێكخراوی قاعیدە هەیەو پارەو پاسپۆرتی داوەتە بەرپرسانی قاعیدە، ئەو رێكخراوەش كار بۆ پاراستنی ئێران دەكات”.

ئەوەش لەكاتێكدایەن لە سەروبەندیە كۆتایهاتنی وادەی دەسەڵاتەكانی ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا، بەرپرسانی ئیدارەكەی فشارەكانیان وەك دواین كارتی خۆیان بەرانبەر ئێران چڕكردوەتەوە.

پێشبینیش دەكرێت پێش هاتنی 20ی كانوونی دووەم كە دەسەڵاتی ترەمپ كۆتایی دێت، ئەمریكا گورزی كوشندە لە ئێران بوەشێنێت و هەندێك بڕیار دژ بەو وڵاتە دەربكات كە ئیدارەكەی بایدنیش نەتوانن كاری لەسەر نەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا