كازمی و پۆمپیۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندی بە كازمییەوە كردو پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكایان تاوتوێكرد.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە كرد و پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوولایان تاوتوێكرد.

لەو پەیوەندییەدا هەردولا پەرەپێدانی هاوكاری نێوان هەردو وڵاتیان لە بوارە جیاجیاكاندا تاوتوێكرد.

مانگی ئابی ئەمساڵ، بۆیەكەمجار دوای بوونی بە سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی سەردانی ئەمریكای كردو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و بەشێك لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆبویەوە.

لەو سەردانەدا بابەتی، نەوت و وزەو وەبەرهێنان‌و رووبەڕووبوونەوەی ستراتیژی ئێران لەعێراق‌و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، تاوتوێكران.

هاوكات عێراق بە بەهای زیاتر لە 8 ملیار دۆلار لەبوارەكانی كارەباو غاز گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكانی ئەمریكا واژۆكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا