ئەمریكا بە بەهاى زیاتر لە 15 ملیار دۆلار فڕۆكەو موشەك بە ئیمارات دەفرۆشێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، بەبەها زیاتر لە 15 ملیار دۆلار رەزامەندییان لەسەر فرۆشتنی فڕۆكەی F-35 ی بێ فڕۆكەوان و چەند جۆرێكی موشەكیان بە ئیمارات داوە.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، 50 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی F-35 و چەند فڕۆكەیەكی دیكەی MQ-9B بە ئیمارات فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رێنمایی بە وەزارەت دراوە كە نیازی پەسەندكردنی فرۆشتنی ٥٠ فڕۆكەی جەنگیی لە جۆری F-35 بە بەهای 10 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار و 18فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە جۆری MQ-9B بە بەهای دوو ملیار و 970 ملیۆن دۆلار و چەند جۆرێكی موشەكی بە ئیمارات هەیە.

دەشڵێت، “ئەم داواكاری فرۆشتنە، ئیمارات زۆر بە توانا دەكات و دەیهێنێتە خاڵی هەماهەنگی هاوپەیمانانی ئەمریكا بەشێوەیەك كە بگونجێت لەگەڵ بەڵێنی ئەمریكا بۆ باڵادەستی جۆریی ئیسرائیل”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا