هێرش دەكرێتە سەر كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێگەی ئەلكترۆنی كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا (كرملن) و حكومەتی ئەو وڵاتە هێرشی كرایە سەر و لەكار كەوت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، سوپای روسیا ماوەی سێ رۆژە هێرشی سەربازی دەستپێكردووە بۆ سەر ئۆكرانیا.

رووسیا بەردەوامە لە شەڕ و سەربازانی بەرەو ئۆكرانيا لە پێشڕەویدان.

وڵاتانی رۆژئاوا زنجیرەیەك سزایان بەسەر رووسیادا سەپاندووە كە گرنگترینیان بریتین لە؛ نۆرد ستریم دوو، دارایی، نەوت و گاز، فڕۆكەوانی، بەرگریی و وەرزش. هاوكات ئەمریكا ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیای خستووەتە لیستی رەش؛ واتا ئەو دوو كەسایەتییە رووسییە ناتوانن گەشتی ئەمریكا بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا