ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: پشتیوانی رێگریكردن لە هاوڕەگەزبازی دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یاداشتێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكەیان كردووە، رایدەگەیەنن پشتیوانی رێگریكردن لە دیاردەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی دەكەن.

ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە ژمارەیان 17 كەسە لە یاداشتەكەیاندا ئاماژە بەوەدەكەن، دیاردەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی دژی ئایین و بەها و كلتوری نەتەوەی كوردە.

ئەوەش دەخەنەڕوو، دەبێت پشتیوانی هێزەكانی ئاسایش بكرێت بۆ بەردەوام بوون لەو جۆرە هەڵمەتانەی لە هەفتەی رابردوو ئەنجامیدا و لایەنە پەیوەندیدارەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی هەماهەنگ بن بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەمەترسی ئەوجۆرە كارە نەخوازراوانە كە سەردەكێشێت بۆ بەلاڕێدابردنی لاوان و تێكچوونی شیرازەی خێزان.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردودا ئاسایشی سلێمانی لە هەڵمەتێكدا ژمارەیەك لەو كەسانەی دەستگیركرد كە بەوتەی بەرپرسانی ئاسایش كاری هاوڕەگەزبازیان كردووە.

ئەو هەڵمەتەش كاردانەوەی لێكەوتەوەو كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر لە بەیاننامەیەكدا سەرەڕای نیگەرانی لەو هەڵمەتە راشیگەیاند، چاودێری دەستگیركردنی ئەو كەسانە دەكەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک