ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو: ئەردۆغان ئامادەیە هەموو خراپەیەك بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی شارەوانی ئیستانبوڵ و ركابەری رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاند، دەیانەوێت ركابەرییەكی دادپەروەرانە ئەنجامبدەن و هەمیشە رێز لە یاساكانی تایبەت بە هەڵبژاردنەكان بگرن، بەڵام ئەردۆغان نەیارێكە كە ئامادەیە هەرچی خراپە بیكات بۆئەوەی بەرژەوەندییەكانی خۆی بپارێزێت.

ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانی ئیستانبوڵ لە میانەی كردنەوەی وێستگەی پاككردنەوەی ئاوی پیسی بایۆلۆژی لە ناوچەكانی تالیمانی رایگەیاند: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا نەیارێكی سەرسەختە و ئامادەیە هەرچی خراپە ئەنجامی بدات بۆئەوەی بەرژەوەندییەكانی خۆی بپارێزێت.

وتیشی، ئەو بڕیارەی كە بۆ من دەرچوە و تێیدا باس لە زیندانیكردنی من دەكرێت و دەیانەوێت لە رێگای یاساوە لە سیاسەتكردن بموەستێنن، ئەمەش بە پاساوی ئەوەی گوایە بێڕێزی و سوكایەتیم بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەمان كردوە، بەڵام لە راستیدا ئەردۆغان دەیەوێت بەم بڕیارە رێگری لە ركابەرییەكی دادپەروەرانە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا