ئاگرەكەی سلێمانی بەبەهای 40 ھەزار دۆلار زیانی بەكۆگایەك گەیاندووە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوەی ئەمڕۆ27ی تەمموز ئاگرێكی گەورە لەناوچەی پێشەسازی سلێمانی كەوتەوەو بەگوێرەی زانیارییەكانى پۆڵەتیك پرێس ئاگرەكە بە بەھای 40 ھەزار دۆلار زیانی بەكۆگایەك گەیاندووە.

رێکان جەمال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لەناو کۆگایەک لەناوچەی پیشەسازی کەوتوەتەوە و دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەكە کۆنتڕۆڵکرا.

وتیشی، ئاگرەكەی ناوچەی پیشەسازی سلێمانی لەناو کۆگایەکی بۆیاخ و پێداویستی دروستكردنی بەردی مەڕمەڕی تایبەت بە كەوانتەری ماڵان بووە کە ماددەی “تەنەر”ی تێدابووە بەڵام جگە لەزیانی ماددی ئاگرەكە زیانی گیانی نەبووە.

تەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لەهۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەی ناو كۆگاكەی ناوچەی پیشەسازی لەسلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا