پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی جۆ بایدن، كاندیدی هه‌ڵبژێردراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئێران، له‌سه‌ر موشه‌كی بالیستی گفتوگۆ بكه‌ین.
جه‌یك سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە ئیدارەی جۆ بایدن له‌نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا ئاماژه‌ی به پلانی ئیداره‌ی بایدن به‌رامبه‌ر ئێران‌دا و وتی، ده‌یانه‌وێت به‌ر له‌ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، له‌گه‌ڵ تاران له‌باره‌ی موشه‌كه بالیستییه‌كانه‌وه ڕێكبكه‌ون.
موشه‌كی بالیستی خاڵێكی سه‌ره‌كی ناكۆكی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانه، تاران چه‌ندینجار جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه، ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری موشه‌كه ئه‌تۆمیه‌كانی ببێت.
به‌وته‌ی جه‌یك سۆلیڤان، ئه‌مڕۆ ئێران له هه‌ر كاتێكی دیكه نزیكتره له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، به‌راورد به ساڵی ڕابردوو ده‌شڵێت “ئاگادارین هه‌ندێك لایه‌نی سه‌ر به ئێران له عێراق هێرشده‌كه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی دودڵی ئێمه‌یه”.
ده‌رباره‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سۆلیڤان ده‌ڵێت “هه‌روه‌ك ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌دوای كوشتنی سوله‌یمانی سه‌رۆك بایدن وتی، هیچ ئه‌مریكییه‌ك به كوژرانی دڵته‌نگ نابێت، چونكه ئه‌و ده‌ستی به‌خوێنی ئه‌مریكییه‌كان سوربوو، به‌ڵام پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كه ئه‌وه‌یه، ئاخۆ كوشتنی سوله‌یمانی وایكرد ئه‌مریكا پارێزراوتر بێت؟”.
سۆلیڤان ده‌شپرسێت “ئایا وایكرد به‌ر‌ژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانمان پارێزراو بێت؟ دوای ساڵێك له‌و رووداوه وه‌ڵامی پرسیاره‌كه نه‌خێره”.