پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە زاخۆ، ئاگر لە شوقەیەک کەوتەوە و پێنج کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
رائید جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاند، چوار دانیشتووی شوقەکە و کارمەندێکمان بەهۆی دووکەڵەوە تووشی هەناسەتەنگی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
رائید جەمال هەسن وتیشی، بە ئەگەرێکی زۆر هۆکارەکە سۆپای گاز بووە، چونکە رووداوی هاوشێوەمان هەبووە و سۆپا هۆکار بووە.