سامانە سروشتییەكان: بۆ دابینكردنی بەنزین باسی كەمكردنەوەی مووچە نەكراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان رایگەیاند: بەهیچ شێوەیەك لە گفتوگۆكانی نێوان وەزارەت و لیژنەی سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان باسی پرسی موچە نەكراوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتوە، ئەمڕۆ رێكەوتی 19_6_2022 لە دیوانی وەزارەتی كارەبا، كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتیەكان بەوەكالەت لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی سامانە سروشتیەكان كۆبووە و بە تێروتەسەل باس لە هەنگاوەكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كرا. كە بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین و پاڵپشتی حكومەت گیراوەتەبەر.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە بەداخەوە بەناوی وەزیرەوە لە هەندێك پەیج و ئەكاونتی ساختەوە هەواڵێكی هەڵپەسێردراو بڵاوكراوەتەوە، كە دوورە لە راستییەوە، لە كاتێكدا لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان (پاراستنی ئەمنیەت و موچەی هاوڵاتیان و خزمەتگوزارییەكان) لە ریزبەندی پێشەوەی بەرنامە و كارەكانی حكومەت دێت و دابینكردنی بەنزین و پاڵپشتیكردنی لەلایەن حكومەتەوە، بەهیچ شێوەیەك پەیوەندیی بەمووچەوە نییە و لەسەر حسابی فەرمانبەرانی خۆشەویست بەهیچ شێوەیەك باسی پرسی مووچە نەكراوە و ناكرێت.

ئەوەشهاتووە، وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان خاوەنی پەیجی فەرمی فەیسبووكی خۆیانن و بەفەرمی لەلایەن فەیسبووكەوە ناسێندراون و هەر هەواڵ و بۆچوونێك پێچەوانەی ئەم دوو پەیجە بڵاوبكرێتەوە، وەزارەت لێی بەرپرسیار نییە و تەنیا بۆ بەلارێدانەبردن، سەرقاڵكردن و كۆكردنەوەی لایك و كۆمێنتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا