بەڕێوەبەری گشتی نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەوەکالەت دەستبەکاربوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، (هەندرێن هیوا موفتی) لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەوەکالەت دەستبەکاربوو.

لەوبارەیەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “هەندرێن هیوا موفتی وەک بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانە بەوەکالەت دەست بەکاربووە”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ھەندرێن ھیوا موفتی، لەدایکبووی ساڵی (1965)ە و لە بنەماڵەی (موفتی گەورە)ی دێرین و ناوداری شاری سلێمانییە و برازای (کەمال موفتی)یە.

هاوکات، خاوەنی سێ بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بوارەکانی ئادابی وەرگێڕانی زمانی ئینگلیزی و زانستی فڕۆکەوانی و زانستی سەربازی، ماوەی هەشت ساڵە جێگری بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەیە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک