زانیاری ورد لەزاری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لەبارەی ئەو منداڵەی سەگ پەلاماریدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی زانیاری نەبیستراو لەبارەی ئەو کچە نۆ ساڵانە بڵاودەکاتەوە کە لەلایەن سەگەوە پەلاماردرا و گیانی لەدەستدا.

ژیار جەلال لە فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند، “دوابەدوای سەدانمان بۆ پرسەکەی ماڵی لیا کە رۆژی دووشەممە بەھۆی رووداوێکی دڵتەزێنەوە گیانی لەدەست دا بەمەبەستی بەدواداچوون سەردانی شوێنی روداوەکەمان کردو شایەتحالەکانمان دواند”.

باسی لەوەشکرد، “خەڵکی گەرەکەکە ھەمویان لیایان دەناسی و زۆر بۆی بەداخ بوون دەیانوت لیا ھەر سەگێکی دەبینی لە باوەشی دەگرت ھیچ کات لە ئاژەل نەترساوە بەشێوەیەکی گشتی ئەو گەرەکەی ماڵی لیا باخیان ھەبوو ئاژەڵی ماڵی زۆر تیادابوو”.

لە درێژەدا ئەوەی خستەڕوو، “ئێمە چوینە شوێنی رووداوەکە بینیمان کە سیاجێکی بەرزی توند و تۆڵ کرابوو بۆ شوێنی مانەوەی سەگەکان بەرزی سیاجەکە دوو مەتر زیاتر بوو”.

وتیشی، “لیا پێشتر بە شوێنی ئەم سەگانەی زانیوە چونکە ئەوان ھەموو لە گەرەکێکن کە ئاژەڵی ماڵی راگیراوە لە مریشک و مەرو ماڵات و بەھەمان شێوە سەگی زینە وسەگی بچوک و گەورەی لێبوو تەنانەت ماڵی لیاش ئاژەڵ و چەند سەگێکیان ھەبوو لە حەوشەکەدا”.

ژیار جەلال ئاشکرای کرد، “رۆژی یەک شەممە کە رۆژێک پێش ڕودانی ڕوداوەکەیە سەرلەبەیانیەکەی لیا دەچێت بۆلای سەگەکان و دەست دەبات بۆ ناو قەفەزەکە و دەیەوێت بەو سیاجەی کراوە بۆ سەگەکان سەرکەوێت قاچێکی دەباتە ئەودیوەوە بەس ناتوانێت بڕواتە ئەودیو سیاجەکە ئەگەڕێتەوە و دەچێتەوە ماڵی خۆیان ئەمانە ھەمووی لە کامێرەی چاودێریەکەوە دەردەکەوێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رۆژی دووشەممە کە خۆڵبارینێکی زۆرە خوشکە گەورەکەی لیا ئاھەنگی دەرچونی دەبێت خۆیان ئامادە دەکەن و دەچن بۆ ئاھەنگەکە، لیا پێنج خوشکی ھەیە لەگەل دووبرا تەنانەت دایکی وتی جوان لیام شت و جلی ئاھەنگەکەشم لەبەر کرد دواتر وتی نایەم بۆیە شۆرت و فانیلەیەکم لەبەر کردوو چووە لای دوو کچی دراوسێمان کە پێشتریش دەچوو بۆ یاریکردن بۆ ماڵیان، باوکی لیا لەماڵ بوو میوانی ھەبوو”.

لە درێژەی قسەکانیدا نوسیویەتی، “دواتر لیا لای ھاورێکانی دەڕوات و دەچێتەوە دوبارە بۆ ناوباخی ئەو ماڵەو لەوێ دەیەوێت دەرگای قەفەزی سەگەکان بکاتەوە بەلام بۆی ناکرێتەوە بۆیە ئەمجارە لە بەشی پشتەوە دەچێتە سەر تەلبەنەکەی کراوە بە سیاجێک بۆ سەگەکان و لەوێوە خۆی دەخاتە سەر سەقفی ژووری سەگەکان و دواتر دەتوانێت بڕواتە لای سەگەکان ئەوانیش پەلاماری دەدەن ئەو کارەساتە روودەدات ئەورۆژە خۆڵبارینێکی زۆر دەبێت و کەس لە حەوشەو ماڵەکەی باخەکەدا نابینرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “دوای گەرانێکی زۆر کە کاتژمێر 2:00 ی نیوەڕۆ لیا ماڵی جێھێشتووە و چۆتە دەرەوە دوای نیوکاتژمێر بۆ سەعاتێک باوکی دەبینێت لیا لەگەڵ منداڵەکانی دراوسێ نیە و دەکەوێتە گەڕان زۆر بەشوێنیدا دەگەرێن و دواتر بەداخەوە دەبینێت ھەر پەلێکی بەدەمی سەگێکەوەیە گیانی لەدەست داوە و لیا جەستەی لە چەند لایەکەوە شێوابوو ئەوەی ئێمە لە وێنەکاندا بینیمان قاچێکی و سک و قورگی ھەمووی شوێنی ھێرشی سەگەکان بوو بەجۆرێک بوو کە بەراستی قورس بوو سەیرکردنی وێنەو ڤیدۆکان بۆیە دەست بەجێ لە بەتانیەکەوە دەیپێچن و دەبرێتە مزگەوت و میوانەکەی ماڵی باوکی لیاو دراوسێ و ھاورێکانیان شایەتحاڵ بوون و بۆیان باسکردین کە ئێمە خەڵکی ئەم گەرەکە ھەموو دۆست وکەسی یەکین بۆ ئەوەی کێشەی کۆمەڵایەتی لێ نەکەوێتەوە باوکی لیا تەنانەت نەیھێشت سەگەکان بکوژینەوە، بەڵام خاوەنی سەگەکان وتی ئێمە نەمانتوانیوە ئەو سەگانە بھێڵینەوە چونکە مەترسیدار دەبوو وە بینیان ئازاری ئێمەو باوک و دایکی لیاش دەدات بۆیە بریارماندا کە بیانکوژین”.

جەختی لەوەشکردەوە، “بۆ زانیاری زیاتر کامێرەی چاودێریەکان براوەتە بەردەم دادوەر بۆ بەدواداچوون وسەرجەم وێنە و بەڵگەکان پارێزراوە. ھەردوو خێزانی رووداوەکەیان لێبەسەر ھاتووە کارەساتبارن و لە دۆخێکی قورسدان تکایە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و ئینسانی پێویستە خەمەکەیان قوڵتر نەکەین و بۆ ھەر روداوێک چاوەڕێی کاری یاسایی و ئیداری و بریارو دەرئەنجامی راست و دروستبن کە دادوەرو دادگا بەرێزەکان بریاری لەسەر دەدەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا