یەكێتی ئەوروپا سزای نوێ‌ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا رێككەوتن لەسەر ئەوەی سزای نوێ بەسەر ئێراندا بسەپێنن.

رۆژی دووشەممە 23_1_2023، یەكێتیی ئەوروپا، رایگەیاند: وەزیرەكان سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاند و ئەوانەی كردە ئامانج، كە بەرپرسن لە چەوساندنەوە.

سەرۆكایەتیی یەكێتیی ئەوروپا دەشڵێت: یەكێتی ئەوروپا بە تووندی سەركۆنەی بەكارهێنانی هێزی دڕندانە دەكات لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی ئاشتییانە.

18 كەسایەتی و 19 كۆمپانیای ئێرانی سزاكەی یەكێتی ئەوروپا دەیانگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا