پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناسر بوریتە، وەزیری دەرەوەی مەغریب ئەمڕۆ شەممە گەیشتە بەغدا و بڕیارە بۆماوەی ڕۆژێک لە عێراق بمێنێتەوە.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “وەزیری دەرەوەی مەغریب بە سەردانێکی یەک ڕۆژی گەیشتووەتە بەغدا و بڕیارە چاوی بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بکەوێت”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، وەزیری دەرەوەی مەغریب لەم سەردانەیدا بۆ عێراق، باڵیۆزخانەی مەغریب لە بەغدا دەکاتەوە.