پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق سیفەتی تەقینەوە لەدەستدەدات و تا كۆتایی ئەمساڵ تەنها 58٪ی لێ خەرج دەكرێت.
بودجەی ئەمساڵی عێراق كە لە حوزەیرانی رابردوو لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندكرا و بە گەورەترین بودجە لە مێژوودا وەسفكرا و بڕەكەی گەیشتە 199 ترلیۆن دینار، بەڵام لەگەڵ كۆتاییهاتنی ئەمساڵی دارایی، پێشبینی دەكرێت تەنها 58٪ی خەرج بكرێت.
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەشی بودجە لە وەزارەتی دارایی عێراق بۆیان دەركەوتووە ئەو پارەیەی بۆ وەزارەت و پارێزگاكان لە بودجەدا تەرخانكراوە، وەك پێویست خەرج نەكراوە و لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا تەنها 47 ترلیۆن دینار خەرجكراوە.
كازمی وتی، پێشبینی دەكرێت خەرجییەكانی لەنێوەی دووەمی ئەمساڵدا بگاتە 70 ترلیۆن دینار بەمەش هیچ كورتهێنانێك لە یاسای بودجەی ئەمساڵدا نابێت و بەڵكو زیادەی داهاتیش دەبێت كە كاریگەری لەسەر یاسای بودجەی ساڵی داهاتووش دەبێت.
كازمی ئاماژە بەوەش دەكات، دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق، ئەو پارەیەی لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەتەكەی سودانیدا تەرخانكراوە، بۆ پڕۆژەكان لە پارێزگاكان و وەزارەتەكان خەرج دەكرێت.