ئەیاد عەلاوی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەیاد عەلاوی (سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی) پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد.

لەو پەیامەدا عەلاوی پیرۆزبایی ئەو متمانەیەیەی كردوە كە برایانی یەكێتی داویانەتە بافڵ جەلال تاڵەبانی بە هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی حزبەكە و هیوای خواستوە یەكێتی لە سایەی بافڵ تاڵەبانیدا لەسەر هەمان پەیڕەو و پرۆگرام بەردەوام بێت لە پتەوكردنی پەیوەندیە مێژوییە هاوبەشەكان لە نێوان رۆڵەكانی عێراق.

هەروەها رایگەیاندووە، شۆڕشەكانی كورد دژی ستەم و دیكتاتۆریەت تەنها شۆڕشی كوردی نەبون بەڵكو شۆڕشی عێراقی بون و یەكریزی گەلی كوردیش كلیلی یەكڕیزی هەموو عێراقییەكانە.

ئەیاد عەلاوی لەو پەیامەدا رایگەیاندووە دڵنیان لەوەی كە بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكێتی بەردەوامیی دەدات بە كاركردن لەگەڵ هێزە سیاسییە نیشتمانییەكان بۆ راستكردنەوەی پرۆسەی سیاسی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا