یەكێتی كۆنفرانسێك تایبەت بە ناوچە دابڕاوەكان لە كەركوك دەبەستێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنفرانسێكی تایبەت لەسەر كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان رێكدەخات و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەرپەرشتی راستەوخۆی دەكات.

بڕیارە كۆنفرانسەكە لە ئایندەیەكی نزیكدا رێكبخرێت و تاوەكو نەخشە رێگەیەك بۆ خزمەتكردنی زیاتری شارەكەو چارەسەری كێشەكان دابنرێت.

فەهمی بورهان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی راگەیاند: بافڵ جەلال تاڵەبانی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی كۆنفرانسێكی تایبەت بە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان و دانانی نەخشە رێگەیەك.

فەهمی بورهان، سەرۆكایەتی ئامادەكاری كۆنفرانسەكە دەكات و رایگەیاند: بڕیارە راپۆرتێكی گشتگیر لەسەر دۆخی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان ئامادەبكرێت و بخرێتە بەردەم مەكتەبی سیاسی، تاوەكو لە كۆبوونەوەكەدا میكانزمێك ئامادەبكرێت بۆ رێكخستنەوەی دۆخی سیاسی و ئیداری كەركوك و ناوچەكە.

لەو كۆنفرانسەدا بە وردی پەنجە دەخرێتە سەر لایەنە هەمەجۆرەكانی كەركوك و ناوچەكان و لێكەوتەكانی دۆخە نەخوازراوەكانی كە بەرۆكی ئەو ناوچانەی گرتووەو خودی كۆنفرانسەكەش بایەخ پێدانی یەكێتییە بە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی پێكهاتەكانی و زاڵكردنی برایەتی پێكهاتەكانە لە كەركوك كە شارێكی كوردستانییە وەك ناسنامە و دەبێت مافی پێكهاتەكانیش پارێزراو بێت و شاری پێكەوە ژیان بێت .

فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە لە پشكی یەكێتی، بەپشت بەستن لە ئاگایی لەدۆخی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان پێشنیازی كۆنفرانسەكەی خستووتە بەردەم سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پەسەندی كردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا