هاتوچۆی سلێمانی: شەقامی 60 مەتری بوەتە بەستەڵەك و شۆفێریكردن تێیدا مەترسیدارە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەئێستادا كۆی گشتی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود – ٦٠مەتری – وسەرجەم سەرپردەكان بەستەڵەك بووە وشۆفێری كردن تیایدا مەترسیدارە.

هاتوچۆی سلێمانی داوادەكات، لە ئێستادا شۆفێریكردن لەو شەقامە ئەگەری كەوتنەوەی روداوی مەترسیداری ھاتوچۆیی لێ دەكەوێتەوە.

دەشڵێن، ” لەبەرسەلامەتی گشتی،تكا وداوامان لەھەمووان ئەوەیە ئەمشەو و سەرلەبەیانی شۆفێری نەكەن و سەردانی ناوچە شاخاوییەكان نەكەن”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە شەوی رابردوەوە شەپۆلێكی بەفر بارین پارێزگای سلێمانی و شارەكانی دەروبەری گرتوەتەوە بەهۆیەوە پلەكانی سەرما بۆ خوار سفر دابەزیون و گرفتی هاتوچۆیان دروستكردووە.

هەر بەهۆی بەفر بارینیشەوە پارێزگای سلێمانی رۆژی سێ شەممەو چوار شەممەی ئەم هەفتەیەی لە تەواوی دامودەزگاكانی حكومەت كردە پشووی فەرمی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا