پەرلەمانتارانی سەربەخۆ: دانیشتنی ڕۆژی شەممە واتای وێرانكردنی عێراقە

پۆڵەتیک پرێس

یەکێک لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەشداری لەدانیشتنی رۆژی شەممە واتای وێرانكردنی وڵات و دەنگدان بە كەسانێك هیچ خزمەتێكی وڵات ناكەن.

ئەمیر مەعموری پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکدا بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاندووە،  ژمارەیەک لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان  بایكۆتی دانیشتنی رۆژی شەممە دەكەن ئەگەر كورد سور بێت لەسەر كاندیدكردنی ئەوکەسانەی چەندین تێبینیان لەسەرە، بۆیە بەشێک لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ بڕیاریانداوە  دەنگ بە كەسانێك نەدەن خزمەتی عیراق نەكات و وڵات وێران بكات.

وتیشی چەند پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ بڕیاریانداوە ئەو ململانیە سیاسیانەی روو دەدات لە نێوان هێز سیاسیەكان گرنگی پێ نەدەن بەڵکو  ئەو بەڵێنە گرنگە لایان كە بەگەلەکەیان داوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانیان و  هەڵبژاردنی ئەو كەسانەی لە چوار ساڵی داهاتوو خزمەتی عیراق دەكات.

ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو موقتەدا سەدر هەڕەشەی لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان کرد و وتی ئەگەر ئامادەی دانیشتنی ڕۆژی شەممە نەبن، ئەوا کۆتایی پەرلەمانی عێراقە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا