پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی ( 18 ) كەسی بیانی ڕادەگەیەنێت كە لەنێویاندا گەورە تیرۆریستێك هەیە.
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش لەسەر سنوری هەرێمی كوردستان، هەوڵێكی كۆچی نایاسایی پوچەڵ دەكاتەوە .
ئەوەشی خستەڕوو، دوای بەدەستهێنانی زانیاری وورد لەسەر هەوڵێكی كۆچی نایاسایی و بەزاندنی سنوری هەرێمی كوردستان ، بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە ، ڕۆژی 2_6_2023 لەسەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشەوە توانرا 18 كەسی بیانی دەستگیربكەن ، لەگەڵ ڕێبەرەكانیان و ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی دەیانگواستنەوە ، كە بەنیاز بوون بەشێوەیەكی نایاسایی بێنەناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە .
ئەوەشی ئاشكراكرد، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت ، گەورە تیرۆریستێك بەناوی ( م ، گ ، ع ) لە نێویاندا هەیە .
هێما بەوەشكراوە، تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی ( 39 )ی یاسای ژمارە (76)ی ساڵی 2017 ی تایبەت بە بیانیەكان ، وە تیرۆریستەكەش بەماددەی ( 2) ی یاسای تیرۆر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە .