سەعدی ئەحمەد پیرە: بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ جەختیکردەوە لە یەکڕیزی و یەکگرتووی لایەنەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زانیاری لەبارەی هەڵبژاردن و چەند پرسێکەوە ئاشکرادەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە4ی ئادار، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد،” ئەو بڕیارانەی لە دادگای فیدڕاڵی یان هەر شوێنێکی دیکەوە لەبارەی هەرێمەوە دەردەچێت، هەمووی لەئەنجامی ناتەبایی و ناڕێکی لایەنە سیاسییەکانە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “کارتی بەهێزی کوردستان ئەوەیە کوردەکان یەکگرتووبن و بە یەک دەنگ بەردەوامبن، بەوشێوەیە دەتواندرێت لە بەغداد و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە مافەکانیان بگەن وەک چۆن لە پێشتردا بەو شێوەیە شۆڕشی نوێ سەرکەوتوو بووە”.

باسی لەوەشکرد، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەمڕۆ لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری ڕافیدەین جەختیکردەوە لە یەکڕیزی و یەکگرتووی لایەنەکان.

ڕوونیکردەوە،” ئێمە پێمان خۆشە کێشەی پێکهاتەکان چارەسەربکرێت، بەهیچ شێوەیەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سکاڵاکەیدا باسی هەڵوەشاندنەوەی کۆتای پێکهاتەی نەکردووە”.

لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە ڕوونیکردەوە، یەکێتی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەروەها نابێت هیچ لایەنێک بۆ بەرژەوەندی خۆی پێکهاتەکان بەگژ لایەنێکی دیکەدا بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا