بۆ یەکەمجار ئێران هۆشداری توند بە میلیشیا شیعەکانی عێراق دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لەمیانی کۆبوونەوەی لە بەغدا، داوای لە میلیشیا شیعەکان کرد هێزەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەن، چونکە کردەوەکانیان زیان بە بەرژەوەندی ئێران لە عێراق دەگەیەنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە هێشتا کاردانەوەکانی کردنەئامانجی ماڵەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کە رۆژی 7ی تشرینی دووەمی رابردوو روویدا، بەردەوامی هەیە و سەرباری هەوڵەکانی ئێران بۆ رەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتەپاڵی، بەڵام میلیشیا شیعەکان بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار دەکرێن.

لەلایەکی دیکەوە قائانی لۆمەی هادی عامری و قەیس خەزعەلی کرد کە سەرکردایەتی گروپە چەکدارەکانی عێراق دەکەن، بەهۆی شێوازی مامەڵکردنیان لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە یەکێک لەو مەکتەبە سیاسیانەی بەغدا ئەنجامدراوە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، قائانی داوای لە میلیشیا شیعەکان کردووە قایل بن بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراق، کە تیایدا هاوپەیمانی فەتح کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، زۆرێک لە کورسییەکانی لەدەستدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا