تاڵیبان بۆ جاری دووەم ڕایگەیاند جەنگ لە ئەفغانستان کۆتایی هاتووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ جاری دووەم ڕایگەیاند، شەڕ لە ئەفغانستان کۆتایی هاتووە.

ئەمرۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021، وتەبێژی بزوتنەوەی تالیبان بۆ جاری دووەم ڕایگەیاند، شەڕ لە ئەفغانستان کۆتایی هاتووە، دوای ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان بە تەواوی کۆنترۆڵی ئەفغانستانی کرد.

موجاهید بە میدیا ناوخۆییەکانی ئەفغانستانی ڕاگەیاند، جەنگ لە ئەفغانستان کۆتایی هاتووەو، بەم نزیکانە دووبارە ناوچەکە بنیات ئەنێینەوە.

لە ماوەی ئەم مانگەدا، ئەمە بۆ جاری دووەمە بزوتنەوەی تاڵیبان کۆتایی هاتنی جەنگ لە ئەفغانستان ڕابگەیەنێت.

تاڵیبان بانگهێشتی، تورکیا و چین و روسیا و ئێران و پاکستان و قەتەری کردووە، بۆ ئەوەی ئامادەبن لە ڕاگەیاندنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەفغانستان.

هەرئەمڕۆ بزوتنەوەکە ڕاشیگەیاند، کە کۆنترۆڵی تەواوی ویلایەتی پەنجشێری کردووەو، لە ئێستادا هەموو ئەفغانستان لە ژێر کۆنترۆڵی تاڵیباندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا