ئێران مەرج بۆ ئازادکردنی بەندکراوە ئەمریکی و بەریتانییەکان دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ بڵاویان کردەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرامبەر گەڕاندنەوەی بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانی ڕەزامەندی خۆی بۆ ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی بەندکراوان لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا پیشان داوە .

کەناڵی “المیادین” لە زاری چەند سەرچاوەیەکی بەرپرسی ئێرانییەوە بڵاوی کردووەتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چوار کەسی ئێرانی ئازاد کردووەو هاوکات حەوت ملیار دۆلاری بلۆککراوی کۆماری ئیسلامی ئێرانی گەڕاندووەتەوە .

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردووە، کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەردا چوار کەسی ئەمریکی ئازاد دەکات کە پێشتر بە تۆمەتی سیخوڕی لە وڵاتەکەیدا دەستگیری کردوون.

ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە دانوستانی ئەمنی هاوشێوە لەنێوان ئێران و بەریتانیاشدا ئەنجام دراوەو تاران لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی ٤٠٠ ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی لە پارە بلۆککراوەکانی ئامادەیە چەند زیندانییەکی بەریتانی ئازاد بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا