لە پارێزگایەكی عێراق دەوام بۆ نیوە كەم دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن و زیادبونی حاڵەتەكانی توشبون بە ڤایرۆسەكە، بڕیارە دەوامی فەرمانبەران لە پارێزگای بەغدا بۆ نیوە كەمبكرێتەوە.

لە گشتاندنێكدا كە پارێزگای بەغدا بڵاویكردەوەتەوە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی كەرخ و رەسافە دەگرێتەوە بڕیاریداوە دەوامی فەرمانبەران بۆ 50% كەمبكرێتەوە.

هۆكاری كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران بۆ زۆربونی ژمارەی توشبون بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دەگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا