گروپە چەكدارەكان تەحەدای كازمی دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

رۆژنامەیەكی فەرەنسی رایگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی گروپە چەكدارەكان لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق تەحەدایەكی گەورەن ڕووبەڕووی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بوونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی لوفیگارۆی فەرەنسی ئەو ئاگربەستەی لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە ڕاگەیەندراوە و لەو چوارچێوەیەشدا بەڵێنیانداوە هێرش نەكەنە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق مەرجی ئەوەی لەسەر حكومەتی عێراق داناوە خشتەیەكی كاتی بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دیاری بكرێت، ئەمەش پەیامێكی دوولایەنەیە بۆ هەریەك لە ئەمریكا و حكومەتی عێراق .

رۆژنامەكە باسی لەوەكردووە كازمی كار بۆ وشككردنی سەرچاوەكانی داهات و كۆمەكی دارایی گرووپە چەكدارەكان دەكات، بە كۆنترۆڵكردنی ئەو دەروازە نایاساییانەی بوونەتە سەرچاوەی دارایی گروپە چەكدارەكان.

ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتەكەی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو گروپە چەكدارانەی هەڕەشە لە ئەركی دیپلۆماسی وڵاتان بە تایبەتی ئەمریكا دەكەن، پەیوەستە بە دەرەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئەمریكا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا