پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری و كوردسات دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 29/8/2023، له‌گه‌ڕه‌كی به‌رانانی شاری سلێمانی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن ڕوویداو له‌ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌كی به‌ڕه‌گه‌زنامه عه‌ره‌ب برینداربوو دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری‌و كوردسات لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد.
ئاماژەی بەوەکرد، توانرا له‌چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مدا دوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه‌و ده‌ستگیربكرێن.
ڕوونیکردەوە، تۆمه‌تباران (ك، م – م، أ) دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.