پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە22ی ئاب، بەراوارد بە دوێنێ نرخی نەوت دابەزی و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەخوار 85 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 34 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 80 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کەمبوونەوەی چالاکی کارگەکانی چین، کە بووەتەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی، کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەیە.