نرخی نەوت زیاتر دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

بۆرسەی جیهانی ئاشكرایكردووە، بەراورد بە دوێنێ جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە بەشێوەیەك، بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 65 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بۆرسەی جیهانی بڵاویكرەوە، لەئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 61 دۆلار و 18 سەنت فرۆشراوە، لە كاتێكدا دوێنێ بە 62 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنتیش بە 66 دۆلار و 8 سەنت فرۆشرا.

سەرباری ئەم ناجێگیرییەی نرخی نەوت، بەڵام هێشتا لەلایەن کۆمەڵەی ڤیتۆل، کە گەورەترین کۆمەڵەی بازرگانی نەوتی سەربەخۆیە، پێشبینی گەشبینانە بۆ نرخی نەوت دەکرێت بەجۆرێک پێیوایە لەدوای دەرچوونی جیهان لەقەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، داواکاری لەسەر نەوت بەهێزەوە بگەڕێتەوە و لەچارەکی سێیەمی ئەمساڵ نرخەکەی لە 70 بۆ 75 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا