شارەوانی سلێمانی: بەشێکی دیکەی پڕۆژەی یەکتربڕی بەختیاری کرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە4ی کانونی دووەم، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەشێکی دیکەی پڕۆژەی یەکتربڕی بەختیاری کرایەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە،” ئەمڕۆ بەشێکی دیکەی پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری کرایەوە لە ئەنجامی کارکردنی بەردەوامی تیمەکانی سەرپەرشتیاری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ شەقامی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی گەڕەکی بەکرەجۆ لە پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری بەڕووی هاووڵاتیان و شۆفێراندا کرایەوە.

لەکاتێکدا، دوێنێ چوارشەممە3ی کانونی دووەم، شارەوانی سلێمانی ئاشکرایکرد،” سبەینێ کاتژمێر 9:00 ی بەیانی شەقامی تاسڵوجە بەرەو گەڕەکی بەکرەجۆ لە یەکتربڕی باخی بەختیاری بەڕووی هاوڵاتیان و شۆفێراندا ئەکرێتەوە، هەروەها شەقامی لە سلێمانیەوە بەرەو بەکرەجۆ کارکردن تیایدا بەردەوامە و بە تەواوبوونیشی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەکرێتەوە و دەبێتە ئاسانکارییەکی زۆر باشی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا